کامەران عوسمان: لە دوای پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان تورکیا هەشت جار هەرێمی کوردستانی بۆردوومانکردووە
  2025-03-02       322       

درەنگانی شەوی رابردوو سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەر هێرشی کردە سەر چیای لینکی لە ناحیەی دێرەلوک و هێزەکانی پەکەکەش وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە.

ئاوێنە: کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی CPT ئەمریکی بڵاویکردەوە، "لە کاتژمێر 1:04 خولەکی شەوی رابردوو، سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەر هێرشی کردە سەر چیای لینکی لە ناحیەی دێرەلووک لە قەزای ئامێدی و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانیش بە تەقەکردن وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە".

ئاماژەی بەوەکرد، "هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەبووەتە قوربانی، بەڵام بەهۆی نزیکی هێرشەکە لەناو ناحیەی دێرەلووک، ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو هاونیشتیمانیانی ناحیەکە بڵاوبووەتەوە".

کامەران عوسمان وتیشی، "لە رۆژی 27ی شوباتەوە کە رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، بانگەوازی ئاشتی بڵاوکردەوە، ئەمە هەشتەمین هێرش و بۆردوومانی سوپای تورکیایە بۆسەر هەرێمی کوردستان".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×