وەزارەتی کارەبا: دابەزینی پلەكانی گەرما بووەتە هۆی کەمبوونەوەی پێدانی کارەبا
  2025-02-24       80       

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، دابەزینی پلەكانی گەرما بووەتە هۆی کەمبوونەوەی پێدانی کارەبا.

ئاوێنە: ئەمرۆ دووشەممە، 24ـی 2ـی 2025، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی بڵاو کردەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما لە كاتژمێر (2:00)ی شەو، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبوو و كاریگەریی لەسەر هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا هەبوو، بەهۆیەوە 1000 مێگاوات كارەبا کەم بووەوە."

دووپاتیشی کردووەتەوە، "تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەكردنی گرفتەكە و ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكەن."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×