دوای سەپاندنی سزا بەسەر محەمەد ئاڵکان، هاوسەرۆکی شارەوانی قاغزمانی قەرس، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەیوومی لە جێگەی دانا.
ئاوێنە: لە چوارچێوەی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلدا، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەیوومی لە شارەوانی قاغزمانی قەرسی باکووری کوردستاندا دانا، کە هەڵبژاردنەکاندا پارتی یەکسانیی و دیموکراسی (گەلان) شارەوانییەکەی بەدەستهێنابوو.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە ٢٠ـی شووبات بە تۆمەتی “ئەندامبوونی ڕێکخستن” سزای شەش ساڵ و سێ مانگ سزای بەسەر محەمەد ئاڵکان هاوسەرۆکی شارەوانییەکەدا سەپاند و پۆلیس گەمارۆی باڵەخانەی شارەوانییەکەی دا.
وەزارەتەكە ڕاشیگەیاندووە، لە جێی محەمەد ئاڵکان، ئۆکان داشتان، قائیمقامی ناوچەکە کرا بە سەرۆک شارەوانی.