دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سەنتەری پارێزگاکانی کەرکوک و سلێمانی و دهۆک ئەگەری بەفربارین هەیە.
ئاوێنە: دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە دابەزینی پلەی گەرما بەردەوامی دەبێت، ئاسمان هەور دەبێت لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق.
ئاشکراشیکرد، لە پارێزگاکانی دهۆک، سلێمانی و کەرکوک ئەگەری نمەباران و بارینی بەفرێکی کەم هەیە.
سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژانی داهاتوو لە راگەیەندراوەکەی کەشناسییدا هاتووە، لە رۆژی چوارشەممەوە پلەکانی گەرما دەست بە بەرزبوونەوە دەکەن.