یەکینەکانی پاراستنی جەوهەری ڕایگەیاند، وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی وان، لە بەردەوامی چالاکییەکانیاندا گورزیان لە سێ ئۆتۆمبێلێ زرێپۆشی سوپای تورکیا وەشاندووە.
ئاوێنە: یەکینەکانی پاراستنی جەوهەری- یەپەجە، سەبارەت بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەکیان لە وان، دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلی وان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتووە، لە دژی سیاسەتەکانی نکۆڵی، تواندنەوە و شەڕ بە بڕیارن لە پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد و هێرشکردنە سەر هێزەکانی دووژمن چەندین چالاكیمان دژی سوپای توركیا لە وان ئەنجامدا.
سەبارەت بە چالاکییەکانی ١٨ـی شوبات، یەپەجە ئەم زانیاریانەی خستووەتەڕوو:
لە بەرامبەر هێزەکانی تورکیا کە دەیانویست بڕۆنە گەڕەکی دوزیۆل، بۆسە دانرا و لە ئەنجامدا گورز لە دوو ئۆتۆمبێلی زرێپۆش وەشێندرا و تێکشێندران.
لە هەمان کاتدا، بە چالاکییەکی دیکە لە ناوەندی وان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش کە لە هەوڵداندابوو بڕواتە گەڕەکی یالیمەرەز بە مۆلۆتۆڤ و یاری ئاگرین چالاکی ئەنجام درا و زرێپۆشەکەی دووژمن بە تەواوەتی تێکشێندرا