وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی: هەر مامەڵەیەک لە بوارە جیاوازەکاندا ئەنجامبدرێت لێی بەرپرس نین
  2025-02-19       249       

وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی شاری سلێمانی، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانید رایگەیاند، “بێجگە لە ئاڵوگۆڕی دراو هەر مامەڵەیەک لە بوارە جیاوازەکاندا ئەنجامبدرێت ئێمە لێی بەرپرس نین”.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی شاری سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کاتێک هەر مامەڵەیەک لە بوارە جیاوازەکاندا ئەنجامدەدرێت و دواتر زەرەر و زیانی لێدەکەوێتەوە و پارە دەفەوتێت، بەهیچ جۆرێک بازاڕی دراوی سلێمانی لێێ بەرپرس نییە.

وتیشی، “لەچەند دەیەی رابردوودا، بازاڕی دراوی سلێمانی، زیاتر لە شەش هەزار هەلیکاری رەخساندووە و کەمترین رێژەی مایەپووچبوون و زەرەری زیانی تێدابووە، هەندێک لایەنیش دەیانەوێت زیان بە بازاڕەکە بگەیەنن”.

هاوکات، دەربارەی ئەو رووداوەی کە باس لە بردنی پێنج ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییان دەکرێت لەلایەن کەسێکەوە، ئاماژەی بەوەدا ئەو کەسە لەبواری نەوتدا کاری کردووە و بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لێی بەرپرس نییە.

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×