کەمێک پێش ئێستا لە گوندی دوڕاجی لە ناوچەی داوێی سەر بە کفری شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و داعش روویدا و بەگوێرەی زانیارییەکان شەڕەکە کۆتاییهاتووە.
ئاوێنە: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ناوچەی داوێ رایگەیاند، شەڕەکە کاتێک دروست بووە سێ شوانکاری ناوچەکە بەمەبەستی لەوەڕاندنی ماڵاتەکانیان لە گوندەکە دوورکەوتوونەتەوە، لەو کاتەدا چەکدارانی داعش گەمارۆیان داون.
سەرچاوەکە وتیشی، دواتر هێزێکی لیوای 9 و لیوای 32ـی پێشمەرگە بەهانای شوانکارەکانەوە چوون و بەهۆیەوە شەڕ و رووبەڕووبوونەوە روویداوە و لە ئێستادا شەڕەکە کۆتایی هاتووە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و چەکدارەکانی داعشیش هەڵاتوون.