کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی ئێرانەوە حەوت چالاکوان و مامۆستای کورد بانگهێشتی دادگا کراون، دەشڵێن، لەو ژمارە دووانیان ژنن.
ئاوێنە: ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە بانگهێشتکردنی حەوت چالاکوانی مەدەنی و مامۆستای کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی ئێرانەوە بەمجۆرە زانیارییان خستوەتەڕوو، لە ماوەی پێنج ڕۆژدا حەوت چالاکوانی مەدەنی و مامۆستای کورد لە لایەن لقی دووی لێپرسینەوەی داواکاری گشتیی و شۆڕشی ئێران لە شاری سنە بانگهێشتی دادگا کران.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو حەوت چالاکوان و مامۆستا کوردە بریتین لە، زارا محەممەدی، فاتمە زەند کەریمی، زۆراب جەلالی، کەمال فەکووریان، موختار ئەسەدی، جەمال ئەسەدی و جەمیل ئەمینی.
دەشڵێن، ئەو چالاکوانانە بە تۆمەتی”تێکدانی ئاسایشی گشتیی” بانگهێشتی دادگا کراون.