بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بەهیچ جۆرێک لە هیچ شەقامێک کە کامێرای داناوە لای نابات، بەڵکو لە هەندێک شوێن کامێراکان بە سیستمێکی نوێ وە جۆری کامێرای پێشکەوتووتر لەڕووی کوالێتییەوە دادەنرێن".
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کامێرا رادارە جێگیرەکانى رێگاى راپەڕین-تاسڵوجە لە شارى سلێمانى لابراون و لەم بارەیەشەوە، عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەرى هاتوچۆى سلێمانى ئەمرۆ رایگەیاند، ئەم کامێرایانە سیستمەکەیان دیجیتاڵى و پێشکەوتوو نەبووە و بۆ تۆمارکردنى سەرپێچییەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان هەفتانە دەبو لەڕێی فلاشەوە سەرپێچییەکان ببرێنەوە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و تۆمار بکرێن.
ئاماژەى بەوەشکرد، لەبەر ئەو هۆکارە تەواوى ئەو کامێرا رادارە جێگیریانە لە سەنتەرى شارى سلێمانى دانراون و ژمارەیان 24 کامێرایە کە لە بازنەیی مەلیک مەحمود تا رێگاى تاسڵوجەیە لادەبرێن و لەجێگەیان کامێراى دیجیتاڵى پێشکەوتو دادەنرێت کە جگە لە تۆمارکردنى خێرایی نەبەستنى پشتوێنى سەلامەتیی و بەکارهێنانى مۆبایلیش تۆمار دەکات.
ئاشکرایکرد کە دانانى ئەم کامێرا نوێیانە لە داهاتویەکى نزیکدا کۆتایی دێت و جێگیر دەکرێن.