کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە.
ئاوێنە: کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتی و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانى تاوەکو نیوەڕۆ هەور زیاد دەکات و ئاسمان و دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و لە شەودا بۆ هەورى تەواو، لە کاتەکانى درەنگانى شەو کاریگەرى شەپۆلێکى بارانبارین روو لە ناوچەکە دەکات.
دەشڵێت، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 6 پلەى سیلیزى
سۆران: 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى