مەسعود بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبونەوە
  2025-02-17       162       

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبونەوەو جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئێران كردەوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ دوشەممە لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی پێشوازی لە مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و شاندێکی یاوەری کرد.

بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوەداوە، لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا و جەخت لە برەودان و بەردەوامی ئەو پەیوەندییانە کرا لەسەر بنەمای هاوبەش لە هەمو بوارەکاندا.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، بارودۆخی سیاسیی عێراق و گۆڕانکاری و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە بەگشتیی تەوەری دیکەی ئەو دیدارە بون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×