2025-02-14   219     
لە پاریس میوانداری لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە سوریا کرا، سەرۆکی فەرەنساش دەڵێت، ئەوان قەرزاری هێزەکانی سوریای دیموکراتن.
ئاوێنە: ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆنفرانسەکەی پاریس ڕایگەیاند، پێویستە سەروەری سوریا بپارێزرێت، بەو هۆیەوە داوای ئاگربەست لە تەواوی سوریا دەکەم، بە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتەوە.
ماکرۆن باسی لەوەشکرد، وەفامان هەیە بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە هاوپەیمانێکی بەنرخ بوون لە جەنگی دژی تیرۆر. ئێمە وەفادارین بەرامبەر هاوپەیمانەکانمان، چونکە دەزانین چۆن قەرزاریانین.
وتیشی "هێزەکانی سوریای دیموکرات ئازایانە هاوشانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەنگان. ئێستا کاتی ئەوەیە کە نەک تەنیا لەبیریان نەکەین، بەڵکو بەرگریش لە بەرژەوەندییەکانیان دەکەین".