2025-02-14   474     
جەمیل بایک ڕایگەیاند، ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت ئەو هەنگاوەی پێشتر دەستی پێکردووە ئیستا بیگەیەنێت بە ئامانجێکی گەورەتر، کێشەی کورد لە زەمینەی شەڕەوە بخاتەسەر زەمینەیەکی سیاسیی و یاسایی، دەشڵێت: ڕێبەر ئاپۆ نامەیەکی بۆ ناردووین.
ئاوێنە: جەمیل بایک، هاوسەرۆکی گشتیی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، لەمیانی چاوپێكهوتنێكدا لەگەڵ کەناڵی ستێرک تیڤی، ڕایگهیاند، "لە مێژوی مرۆڤایەتیدا ڕەنگە پیلانگێڕیی هاوشێوهی 15ی شوبات زۆر دەگمەن و کەم بن، ئەم پیلانگێڕییە بۆ ڕێبەر ئاپۆ بوههۆی ئەوە ڕێبەر ئاپۆ باشتر لە هەمو شتێک تێبگا و چارەسەری بۆ بخوڵقێنێ و دژی ئەم پیلانگێڕییە بەرخۆدان بکات، چونکە ئەو هێڵەی کە ئاپۆ پەرەی پێداوە بە تەواوی لەسەر ئەم پرەنسیپەیە، وتی، ئەوەی مرۆڤ نەکوژێت بە هێزتری دەکات، وتی من لە بەلەمێکدا بوم و ڕوبەڕوی کەندەڵانان بومەوە. بۆ ئەوەی لەناو نەچم فڕیم".
ئاماژهی بهوهشكرد، ئۆجهلان دەیەوێت ئەو هەنگاوەی پێشتر دەستی پێکردوە ئیستا بیگەیەنێت بە ئامانجێکی گەورەتر، کێشەی کورد لە زەمینەی شەڕەوە بخاتەسەر زەمینەیەکی سیاسیی و یاسایی، لهوبارهوهیهوه ئۆجهلان نامهیهكی بۆ ناردوین.
بایك باسی له ناوهڕۆكی نامهكه نهكرد، بهڵام دهڵێت، پرسهكه پهیوهندی به پڕۆسهی ئاشتییهوه ههیه له توركیا، دهڵێت، "بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەردەوام بێت پێویستە هەلومەرجی زیندانیکردنی ئۆجەلان لە گۆشەگیرییەوە بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی پەیامی خۆی بڵاوبکاتەوە".