یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان و جەژن دیاریكرا
  2025-02-14       577       

بەپێی لێكدانەوە فەلەكییەكان، لە 1ی ئازار دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ و ڕۆژی 30 ئازار دەبێتە جەژن و مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ 29 ڕۆژ دەبێت.

ئاوێنە: شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری فەلەكی و كەشناسی  ڕایگەیاند، “بەپێی لێکدانەوەی زانستیمان ڕۆژی شەممە کە دەکاتە 1 ی ئازاری داهاتوو یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە، ڕۆژی 29 ی ئازار کە دەکاتە ڕۆژی شەممە تەواوکەری مانگی ڕەمه زانە و ڕۆژی 30 ی مانگی ئازار کەدەکاتە ڕۆژی یەک شەممە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت.

وتیشی، “بەو پێیەش ڕەمەزانی ئەمساڵ 29 ڕۆژ دەبێت دوا بریاریش لای ئەوقاف و لیژنەی بینینی مانگ دەبێت”.

لای خۆشیەوە، محەممەد شەوکەت عۆدە، بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی ڕایگەیاند: یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز 1ی ئازاری 2025 دەسپێدەکات، چونکە بەرەبەیانی 27ـی شوبات مانگ ئاوادەبێت، بەرەبەیانی ڕۆژی دواتر مانگ نوێ دەبێتەوە.

بەپێی ساڵنامەی زایینی، مانگی ڕەمەزانی پیرۆز هەموو ساڵێک 10 ڕۆژ پێشدەکەوێت، تەنیا بەبینینی مانگ دیاری دەکرێت، بۆیە لەزۆربەی وڵاتانی ئیسلامی لیژنەیەکی تایبەت بۆ بینینی مانگ لە کەسایەتی ئایینی و فەلەکناسی پێکدەهێنرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×