زانكۆی سلێمانی دامەزراندنی 100 كەس ڕادەگەیەنێت
  2025-02-14       580       

زانكۆی سلێمانی 100 كەسی بە گرێبەستی ڕۆژانە دامەزراند و داوا دەكات، ڕۆژی یەك شەممە سەردانیان بكەن.

ئاوێنە: زانكۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای جیاكردنەوەی ئەو فۆڕمانەی بۆ دابینكردنی 100 هەلی كاری ڕۆژانە بڵاوكرابوونەوە، 100 كەس بە گرێبەستی ڕۆژانە وەرگیراون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە ئەو كەسانەی ناویان هاتووەتەوە، ڕۆژی یەك شەممە 16ی ئەم مانگە، كاتژمێر 9ی بەیانی لە باڵەخانەی ژمارە ۱٦ هۆڵەكانی كۆنگرێس ئامادەبن بە مەبەستی چاوپێكەوتن.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە ئامادەبووان كارتی نیشتمانی یان پێناسێكیان پێبێت.

كلیك لێرە بكە بۆ بینینی ناوەكان

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×