مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت، هەسەدە نوێنەرایەتی تەواوی كوردانی سوریا ناكات.
ئاوێنە: مەسرور بارزانی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەلعەرەبیە، وتوشیەتی، ئێمە پشتیوانی لە بەشداری كورد لە پڕۆسەی سیاسی سوریادا دەكەین.
وتوشیەتی، هەسەدە نوێنەرایەتی تەواوی كوردانی سوریا ناكات.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی كێشە ئابورییەكانی نێوان بەغداو هەولێرەوە وتویەتی، كێشەكان، خەسڵەتێكی سیاسییان هەیە.