یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەنێوان هەرێم و ئیمارات ئیمزاكرا
  2025-02-12       158       

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئیمارات لە بواری ئاڵوگۆڕی شارەزایی و نوێكردنەوەی كاروباری حكومەتداریدا، ئیمزاكرا.

ئاوێنە: مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك، وتویەتی"خۆشحاڵبوین ئێوارەی ئەمڕۆ لە پەراوێزی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ بەڕێز محەمەد قرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات و سەرۆکی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنمان لەنێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات لە بواری ئاڵوگۆڕی شارەزایی و نوێکردنەوەی کاروباری حکومەتداری واژۆکرد."

مەسرور بارزانی وتوشیەتی"یادداشتەکە نوێکردنەوەی یادداشتێکی پێشترە لە نێوان هەردولا بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکەو تایبەتە بە ئاڵوگۆڕی شارەزایی و زانیاری لە بواری دەوڵەتداریی و سودوەرگرتن لە ئەزمونی پێشکەوتوی ئیمارات لەڕوی پێشخستنی کاروبارەکانی حکومەت و پەرەپێدانی توانا مرۆیی و دامودەزگاکانی حکومەت."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×