وەزارەتی دارایی هەرێم: بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی یەك رادەستكرا
  2025-02-12       186       

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بەشی گەنجینەی حكومەتی فیدراڵ لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی یەك رادەستی بە غدا كرا كە بڕەكەی زیاتر لە 51 ملیار دینارە.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی کانونی دوەمی ساڵی 2025 کە بڕەکەی 51 ملیارو 895 ملیۆن و 457 هەزارو 877 دینارەبەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق."

دوێنێ سێشەممە، سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ لیستی موچەی مانگی یەک، دو داواکاری بەفەرمی ئاراستەی حكومەتی هەرێم كردوە كە لە یەكەمیاندا داوای زانیاری فەرمانبەرانی بۆ تەوتینی موچە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی کردوە، هەروەها لە دوەمیاندا داوای داهاتی نانەوتی کردوە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، پابەندییەکانی هەرێم زامنی بەردەوامی موچەیە بۆ ساڵی 2025.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×