بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، یەکێك لە بریندارانی ئاگرەکەی گەڕەکی پێنجی حەسارۆكی شاری هەولێر، دوای چوار ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
ئاوێنە: موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەبارەی ئاگرەکەی شەوی یەکشەممەی ڕابردو لە گەڕەکی پێنجی حەسارۆك شاری هەولێر، بە میدیای پارتی وت: دوای ئەوەی هاوڵاتییەک بەهۆی دوکەڵی ئاگرەوە بە بێهۆشی گەیەندرایەوە نەخۆشخانە، دوای نزیکەی چوار ڕۆژ مانەوە لەبەشی چاودێریی چڕ، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
هاوکات ئاماژەی بەوەدا، ئەوەی گیانی لەدەستداوە ئافرەت و بە ڕەگەزنامە سوری و تەمەنی 29 ساڵ بو، بۆ مەبەستی کارکردن هاتبوە شاری هەولێر.
رۆژی یەكشەممە، بەهۆی سۆپاوە، ئاگر لە شوقەیەکی گەڕەکی پێنجی حەسارۆك لەهەولێر کەوتەوە.