پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دو تۆمەتبار لەسەر كێشەیەك بەشێوەی هەڕەمەكی تەقەیان لە كەسێك كردوە، لە ئێستادا یەكێك لە تۆمەتبارەكان دەستگیركراوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەوە کە دو کەس بەشێوەیەکی هەڕەمەکی لە بەرامبەر کەسێک تەقە دەکەن لەسەر هەبونی کێشەیەک، دەستبەجێ تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
ئەوەشی خستۆتەڕو، بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرا.
لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت كە ئەو دو چەكدارە لەناوەڕاستی شەقامێكی شارەكەدا تەقە لەو هاوڵاتییەی دیكە دەكەن.