وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بۆ سێ کاتژمێر کەمببووەوە.
ئاوێنە: سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی کێشەیەکەوە پێدانی کارەبای نیشتمانیی لە هەرێم بۆ سێ کاتژمێر کەمیکردبوو، لە ئێستادا کێشەکە چارەسەرکراوە و بۆ نزیکەی شەش کاتژمێر زیادیکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ کۆتاییهاتنی مانگی شوبات و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا خواست لەسەر کارەبا کەمدەبێتەوە و دەتوانین کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بە هاوڵاتییان زیاتربکەین.