مامۆستایانی سنوری سلێمانی بە مەرج بایکۆت دەشکێنن
  2025-02-13       325       

دوای دوو مانگ لەبایکۆتی مامۆستایان هێشتا بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین بەردەوامە و مەرجی شكاندنی بایكۆتیش تەوتین و دابەشكردنی مووچەی مانگی 12یە.

ئاوێنە:  عوسمان گوڵپی، وتەبێژی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو   ڕایگەیاند، «هەنگاوی مانگرتن لە خواردن هەنگاوێکی نوێی خەبات و ناڕەزایەتی مەدەنیانە بوو، پێمانوایە هەنگاوی داهاتوو دەبێت گفتوگۆ بکەین بۆ ئەوەی هەنگاوێک بنێین ئەم هەنگاوە بەهێزتر بکات نەک لاوازتر».

وتیشی، “تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ چالاکی نوێ، بەڵام گرنگترین شت بنەماکانن، کە دەبێت خەباتی مەدەنی بەردەوام بێت، بەڵام میکانیزمەکان بگۆڕێن”.

جەختیشی كردەوە، هیچ گرفتێک چارەسەرنەکراوە تا بایکۆت بشکێت، بۆیە پێموایە تا مووچەی مانگی 12 نەدرێت مامۆستایان ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×