شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی کردووە، لە 19ـی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی بەفربارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و لەهەندێک ناوچە زیاتر لە یەک مەتر بەفر ببارێت.
ئاوێنە: ئاراس جەبار شارەزای دیاری کەشناسی لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشبینی ئەکرێت لە 19ی ئەم مانگەوە، نزمەپاڵەپەستۆیەکی قوڵی جەمسەری باکور لە ئەوروپاوە بگاتە سەرجەم ناوچەکانی دەریای ناوەراست و تورکیا و ھەرێمی کوردستان و عێراق و پێشبینی بارینی بەفرێکی زۆر لەناوچە شاخاویەکان بەرێژەی زیاتر لە یەک مەتر و بارینی بەفرێکی زۆریش لەسەنتەری شاری سلێمانی و ھەڵەبجە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی شەپۆلەکەوە بارانێکی زۆر باش لە سەرجەم ناوچەکان دەباێت، لەگەڵ نزمبوونەوەیەکی بەرچاوی پلەکانی گەرما کە چالاکترین شەپۆلی بەفر و باران و سەرمای زستانی 2025 ئەبێت بۆ ماوەی چەند رۆژێک کاریگەریەکانی ئەمێنێتەوە .