جارێکی دیکە وەفدی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلەن، (دەم پارتی) سەردانی ئیمڕاڵییان کردەوە بۆ ئەوەی چاویان بە عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان بکەوێت.
ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە وەفدی دەم پارتی كە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان و سری سورەییا ئۆندەر، جارێكی دیكە سەردانی دوورگەی ئیمڕاڵیان كردوە بەمەبەستی كۆبونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان.
سەردانی یەکەمی وەفدەکە لە رۆژی 28ی12ی2024 بوو، کاتێک ئۆجالانیان بینی و قسەیان لەگەڵ کرد لەسەر پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، و دواتریش لەگەڵ لایەنە سیاسییە جیاوازەکانی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پەیامەکانی ئۆجالانەوە کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەی دووەم، گێڕانەوەی بیروبۆچوونی لایەنە جیاوازەکانی تورکیایە بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی هەنگاوەکانی ئاشتییەوە لە تورکیا و راوێژکردنە لەسەر قۆناغی داهاتوو.