پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، دەنگی دو تەقینەوە لەناو بینایەك لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان بیسترا.
ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان، هەردو تەقینەوەكە لەنێو یەك بینادا رویانداوە لە گەڕەكی رۆژئاوای شارەكە لە نزیك كارگەی سەهۆڵی پێشو.
لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ڤیدیۆی تەقینەوەكان
تەقینەوەی یەكەم لە نهۆمی كۆتایی بیناكەدا رویداوەو تاوەكو ئێستا هۆكارەكەی نازانرێت، هەرچی تەقینەوەی دوەمە، لە ئەنجامی گڕگرتنی تانكییەكی نەوتی رەش بوە لە سەربانی هەمان بینا.
بەگوێرەی زانیارییەكان تیمەكانی ئاگركوژێنەوە چونەتە شوێنەكە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو ئاگرەی لە ئەنجامی تەقینەوەكان لە بیناكە كەوتۆتەوە.
بەپێی قسەی شایەتحاڵەكان بەرلە تەقینەوەی یەكەم دەنگی هاوشێوەی هاویشتنی موشەك بیستراوە.
تاوەكو ئێستا هێزە ئەمنییەكانی رۆژئاوای كوردستان لەوبارەیەوە لێدوانیان نەداوە.