هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، دەبێت ئاسایشی ئەو زیندانانەی كە دەستگیركراوانی داعشیان تێدان لە سوریا بدرێتە دەست حكومەتی دیمەشق و دەشڵێت، دەبێت ئەو زیندانیانە بۆ وڵاتانی خۆیان بگەڕێندرێنەوە.
ئاوێنە: هاوكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی زیندانیان و دەستبەسەركراوانی داعش لە كەمپ و زیندانییەكانی سوریا رایگەیاند، دەبێت وڵاتەكانیان ئەو زیندانیانەی داعش ببەنەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، پرسی ئەو زیندانیانەی داعش كە بەبێ هیچ دادگاییكردنێك ماونەتەوە، سەرچاوەیەكی قەیرانی گەورەیە بۆ ناوچەكە.
جەختیشی كردۆتەوە كە ئەو زیندانانە نابێت لەژێر دەستی "پەكەكە و یەپەگە"دا بن و دەبێت ئاسایشی ئەو زیندانانەی داعشیان تێدایە بدرێت دەست حكومەتی سوریا.