بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
ئاوێنە: لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەورى جیا جیا، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.