ئەمشەو لە هێرشێکی خۆکوژیدا لە بەندەر لەنگە لە باشووری ئێران، بەرپرسی ئیتلاعاتی پۆلیسی ئەو بەندەرە کوژرا.
ئاوێنە: موجتەبا غەهرانی، سەرۆکی دادوەری هورمزگان، کوژرانی "موجتەبا شەهیدی تەختی" سەرۆکی پۆلیسی شاری بەندەر لەنگەی ڕاگەیاند.
غەهرانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەفسەرێکیش لەگەڵ "موجتەبا شەهیدی" بریندارە بەڵام بارودۆخی جێگیرە.
سەرۆکی دادوەری هۆرمۆزگان وتیشی "خۆکوژێک لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا لەبەردەم بارەگای پۆلیسی شاری بەندەر لەنگە خۆی تەقاندووەتەوە''.