لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی ئەفسەرێکی سه‌ر به‌ڕژێمه‌كه‌ى بەشار ئەسەد، 17 کەس کوژراون
  2024-12-26       316       

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕوانگه‌ى سوریى ئاشكرایكردوه‌، لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی ئەفسەرێکی سه‌ر به‌ڕژێمه‌كه‌ى بەشار ئەسەد، 17 کەس لەتەرتوسی سوریا کوژراون.

ئاوێنە: ڕاگەیەندراوێکى ڕوانگەی سوری ئاشكرایكردوه‌، لەکاتێکدا هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ناوخۆی نوێی سوریا ویستویانە ئەفسەرێکی پێشوی زیندانی (سیدنایا) دەستگیربکەن، ڕوبەڕوبونەوە لەنێوان هەردولادا ڕویداوەو بەهۆیەوە 14 چەکداری هێزەکانی ئاسایشی گشتی کوژراون‌و سێ چەکداری ئەو هێزەش کوژراون کە ویستویانە ئەو ئەفسەرە دەستگیربکەن.

ڕوانگەكه‌ بەپشتبەستن بەچەند سەرچاوەیەک ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو ئەفسەرە بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی دادگای سەربازیی‌و سەرۆکی دادگای مەیدانی زیندانی سیدنایا بوە، یەکێکیشە لەبەرپرسە تاوانبارەکانی ڕژێمی ئەسەده‌.

زیندانی سیدنایا بەیەکێک لەمەترسیدارترین زیندانەکانی جیهان دادەنرێت‌و لەساڵی 1987 دروستکراوەو 30 کیلۆمەتر لەدیمەشقی پایتەختەوە دورە، زیندانەکە زیاتر لە 20 هەزار زیندانی دەگرێت‌و بەشێکی زۆری زیندانەکە تایبەتبوە بەوکەسانەی دژی ڕژێمی بەشار ئەسەد بونە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×