هاوسەرەکەی بەشار ئەسەد دۆخی تەندروستی تێکچووە و ئەگەری مانەوەی لە ژیاندا کەمە
  2024-12-26       307       

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەسما لە ماوەکانی رابردوودا تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن بووە، لەدوای ئەوەی گەیشتووەتە مۆسکۆ جارێکی دیکە دۆخی تەندروستیی تێكچووە و پزیشکەکانی ئەگەری %50 مانەوەیان لە ژیاندا بە خێزانەکەی داوە، لە ئێستادا فەواز ئەخرەسی باوکی چاودێری رەوشی تەندروستیی دەکات.

ئاوێنە: باسیلەوەشکردووە، ئەسما پێش بەشار ئەسەدی هاوسەری گەیشتووەتە مۆسکۆ بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەرییە تەندروستییەکانی.

لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، سەرۆکایەتیی سووریا تووشبوونی ئەسما ئەسەدی بە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن لۆکیمیا بڵاوکردەوە، ئەمەش پاش ئەوەی لە ساڵانی 2018-2019 تووشی شێرپەنجەی مەمک بوو.

لە پێش هاوسەرگیریکردنی لەگەڵ بەشار ئەسەد، ئەسما گەڕایەوە وڵاتەکەی، لە دوای رووخانی رژێمی وڵاتەکەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە بیەوێت بگەڕێتەوە بەریتانیا، بەڵام حکومەتی ئەو وڵاتە رەتیکردەوە رێگای بدەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×