ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە جیا کۆدەبنەوە و پرسی مووچە تاوتوێ دەکەن و بڕیار لەسەر سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.
ئاوێنە: تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بریتیین لە:
یەکەم: دوایین پێشهاتەکانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵ و خشتەکانی هاوپێچی یاساکە بۆ ساڵی دارایی 2025.
دووەم: خستنەڕووی پێشنیاری هاوتاکردنی ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی، کە ژمارەیەک ناونیشانی وەزیفی نوێ تۆمارکراون و هەندێکی دیکە هەڵوەشێنراونەتەوە.
سێیەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی پێکهاتەکان لەلایەن وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان.
چوارەم: تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا.