تیمی هەژماری من: لە هەر پێنج فەرمانبەری هەرێم، چواریان تەوتینیان لە رێگەی هەژماری منەوە كردووە
  2024-12-10       244       

تیمی پرۆژەی (هەژماری من) ڕایانگەیاند، لە هەر پێنج فەرمانبەری هەرێمی كوردستان، چواریان (تەوتین)یان لە رێگەی (هەژماری من)ەوە كردووە، هەروەها لە كۆی 429 هەزار فەرمانبەری شارستانی، 320 هەزار كەسیان لە (هەژماری من) تۆمار كراون، كە 96% لە هەولێر و 36% لە سلێمانی و 96%یان لە دهۆكن.

ئاوێنە: تیمەكە جەختی كردەوە، بە فەرمانبەری شارستانی و سەربازییەوە 80%ی فەرمانبەران لە پڕۆسەی (هەژماری من) تۆمار كراون، لە كۆی ملیۆنێک و 200 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر، زیاتر لە 700 هەزار كەسیان (تەوتین)ی مووچەیان لە پڕۆژەكە كراوە و بەردەوامییشی هەیە.

رۆژی 9ی ئەم مانگە، دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی رایگەیاند، (تەوتین)كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت و 80%ی فەرمانبەران لە بانكە ئەهلییەكان تەوتین (هەژماری من) كراون و ئەو بانكانەش لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراق مۆڵەتیان پێ دراوە.

بانکەکانی بەشدار لە پرۆژەی (هەژماری من) تاکوو ئێستا بریتین لە، بانکی جیهان، بانکی ئاڕتی، بانکی بەغداد، بانکی عێراقیی ئیسلامی، بانکی ئەهلیی عێراقی، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI، بانکی BBAC، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×