كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی لەبارەی دابەش نەكردنی موچە هۆشداری دەداتە حكومەتی هەرێم و دەڵێت: "ناچارمان مه‌كه‌ن جارێكی دیكه ببینه پێشڕه‌وی خه‌ڵك بۆ ڕاماڵینی ئه‌م حكومه‌ته نابه‌رپرسه."
ئاوێنە: كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، پەیامێكی لەبارەی دواكەوتن و دابەش نەكردنی موچە بڵاوكردەوە.
لە پەیامەكەدا هاتوە"به‌داخه‌وه نه خۆمان و نه رۆڵه‌كانمان نه‌حه‌ساوینه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا 25 موچه نه‌دراوه و ئه‌و 44 موچه‌یه‌ی تریش به لێبڕین و پاشه‌كه‌وته‌وه دراون، هاوكات زیاتر له 60 رۆژه موچه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نه‌دراوه".
له پەیامەكەدا هاتوە"هه‌مومان له‌دڵه‌ڕاوكێی ئه‌وه‌داین چۆن كرێی خان‌و و مۆلیده و كاره‌با و ئاو بده‌ین، چۆن ده‌رمانی زه‌خت و شه‌كره و نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كانمان بكڕین چۆن ئێواران نانی گه‌رم بخه‌ینه سه‌ر سفره‌كانمان".
كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتیی هۆشداری داوەتە حكومەت و وتویەتی"ئێمه وه‌ك پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه هه‌وێنی راپه‌ڕین و پێشڕه‌وی گه‌له سته‌مدیده‌كه‌مان بوین دژی ده‌وڵاتێكی سته‌مكار، ناچارمان مه‌كه‌ن جارێكی دیكه ببینه پێشڕه‌وی خه‌ڵك بۆ ڕاماڵینی ئه‌م حكومه‌ته نابه‌رپرسه."