وەزارەتی پێشمەرگە: پێشمەرگە ئامادەیە
  2024-12-09       352       

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، دەڵێت؛ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای کرد لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئامانجی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە باردۆخی ئێستای هێزی پێشمەرگە و کاروبارەکانی پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چوارچێوەی دووناوچە و ١١ فیرقەی سەربازیدا.

ئاوێنە: لەو کۆبوونەوەیەدا، کە فریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکان و لیواروکن بەختیار محمد، ئەمینداری گشتی و لیواروکن عمر،فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ و بەرێز نەجات علی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ٨٠ی هێزی پێشمەرگە تێیدائامادەبوون. وەزیری پێشمەرگە بە گرنگیەوە باسی لە باردۆخی ئێستای هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کاروبارەکانی پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چوارچێوەی دووناوچەی سەربازیی و ١١ فیرقەی سەربازیدا رایگەیاند: هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ئێستادا لە قۆناغی گەشەسەندن و بەهێزبووندایە و هەموو هەوڵەکان بە ئاراستەی بنیاتنانی سووپایەکی نیشتمانی یەکگرتووی کوردستانییە لە ژێر سەرکردایەتی کۆنترۆڵی وەزارەتی پێشمەرگە.

وەزیری پێشمەرگە لەبارەی سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی رایگەیاند: چاکسازی بنەما و ئەولەویەتی کارکردنمانە لە وەزارەتی پێشمەرگە پێویستە هەوڵەکانمان لە خێراتر و چڕتر بکەینەوە بە یەک ئاراستە و ئیرادەی بەهێزەوە کاربکەین بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و بەدیهێنانی ئامانجەکانی چاکسازی کە لە ماوەی کارکردنمان لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام لە هەوڵداین و بەردەوامین

لە کۆتایدا هەمووان گفتگۆی بەرنامە و پلانی ئایندەیان کرد و وەزیری پێشمەرگە ئامادەبووانی راسپارد کە کاروبارەکانیان چڕتڕ بکەنەوە و ئەوەی بەرنامەرێژی بۆکراوە جێبەجێ بکرێت. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×