ساڵح موسلیم، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى یەکێتى دیموکراتى (پەیەدە) رایگەیاند، ئامانجى تورکیا لەهێرشەکانى بۆسەر رۆژئاواى کوردستان، بەمەبەستى دروستکردنى پشێوییە، تاوەکو لەو رێگەیەوە کوردان بە کۆچى زۆرەملێ ناچاربکات.
ئاوێنه: وتیشى، "تورکیا دەیەوێت کوردان ناچاربکات لە رۆژئاواى رووبارى فوراتەوە کۆچ بکەن بۆ رۆژهەڵاتى رووبارى فورات".
ساڵح موسلیم دەشڵێت، "دەبێت رەوەندى کوردى لە ئەوروپا دەنگى خۆیان بەرزبکەنەوە و وڵاتان لەم تاوانە ئاگاداربکەنەوە".
رۆژى 23ـى تشرینى یەکەم، لە شارۆچکەی کازانی ئەنقەرە هێرشێک کرایەسەر وێستگەی پیشەسازیی هێزی ئاسمانیی تورکیا ناسراو بە "توساش"، بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و 14 کەسیش برینداربوون، لەبەرامبەردا تورکیا هێرشەکانى بۆسەر هەرێمى کوردستان و رۆژئاواى کوردستان چڕکردەوە.