شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، باران بارین ئێستا لەهەندێ ناوچه دەستی پێکردووە و لەکاتژمێره کانی داهاتووی ئەمشەو ٨ لەسەر ٩ ی ١٢ی ٢٠٢٤ کاریگەری بەرفراوان دەبێت و بەشێکی سنوری پارێزگای هەولێر و سنوری کۆیە و تەواوی ئیدارەی ڕاپەڕین و سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و زۆرینەی گەرمیان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.
ئاوێنە: ڕاشیگەیاند، ئەگەر هەیە لەسنوری دهۆکیش هەندێ شوێنی کەم بڕێکی کەم بارێت و خێرایی با هەندێ کات زیاد دەکات بەخێرایی مام ناوەند لەهەندێ ناوچەش ئەگەری ڕوودانی هەورە بروسک هەیە.
وتیشی: کاریگەری ئەم شەپۆله تا کاتەکانی بەیانی درێژەی دەبێت و دواتر کاریگەری تەواو لاواز دەبێت و بەرەو کۆتایی دەروات.