لە قەزای حاجیاوا ژنێك لەلایەن باوكییەوە كوژرا
  2024-12-08       429       

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە قەزای حاجیاوا ژنێك لەلایەن باوكییەوە كوژرا.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەعات 3:30 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، تەرمی ئافرەتێك بەناوی (ش. ف. أ.) لە دایكبوی ساڵی 1998، پیشە ژنی ماڵ دانیشتوی قەزای حاجیاوا گەڕەكی 5ی ئازار، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە كە شوێنەواری فیشەك بە جەستەیەوە دیاربو.

پۆلیس وتوشیەتی، بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان دوای گەڕانەوەی تاوانلێکراو بۆ ماڵی باوكی و دروستبونی دەمەقاڵێ لەگەڵ باوکی لە ئەنجامدا باوكی بەناوی (ف. أ. ح.) لە دایكبوی ساڵی 1967 دانیشتوی قەزای حاجیاوا گەڕەكی كوردستان دەستڕێژی گولەی لە تاوانلێکراو کردوەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێكاری لە پزیشكی دادوەری ڕانیە ڕادەستی کەسوکاری كرایەوە.

پۆلیس ئەوەشی خستۆتەڕو، دواتر تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانمان لە بنکەی پۆلیسی ماکۆک و بنکەی پۆلیسی حاجیاوا بە هاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا دەستگیركراو پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كرایەوەو دادوەری لێکۆڵینەوە بەهۆی ڕوداوەکەوە بڕیاری دا بە دەستبەسەرداگرتنی چەكی بەكارهاتو و ڕاگرتنی تۆمەتباران هەریەک لە باوکی تاوانلێکراو بە پێی مادەی (405 لە یاسایی سزادانی عێڕاقی) و هاوسەرەکەی بەناوی (ڕ. ئـ. ح.)  بەپێی مادەی (405 بەدەلالەتی مادەی 47 و 48) لە یاسای سزادانی عێڕاقی و لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×