كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات لەماوەی 48 سەعاتی داهاتودا ئاسمانی هەرێم لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور بێت و ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرزببنەوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور پلەکانی گەرماش كەمێك بەرزتر دەبن لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە بەشێوەیەك كە بە نزیكەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 20، سلێمانی: 18، دھۆک: 19، کەرکوک: 21، ھەڵەبجە: 17، زاخۆ: 19، حاجی ئۆمەران: 9، سۆران: 16، گەرمیان: 20 پلە.