بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 30ی 11 تا 6ی 12ی 2024، زیاتر لە 8 ملیار دینارە كە 72%ی نەختینەیە.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی لە 30ی 11 تا 6ی 12ی 2024، زیاتر لە 8 ملیارو 863 ملیۆن و 531 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 6 ملیارو 342 ملیۆن و 119 هەزار دیناری واتە 72%ی نەختینەیەو هەروەها 2 ملیارو 521 ملیۆن و 365 هەزار دیناری واتە 28%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە نزیكی سفرە.