ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (قەسەدە) بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ چەکدارانی سەر بە توركیا، سێ شەڕڤان لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات شەهید بوون.
ئاوێنە: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (قەسەدە) سەبارەت بە شەهید بوونی سێ شەڕڤان لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە کە تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای ڕووباری ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی سەر بە توركیا، بوونەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ چەکدارانی سەر بە توركیا، سێ شەڕڤان شەهید بووە.
ئەمە لەكاتێكدایە، چەکدارانی تەحریر شامی سەر بە توركیا ماوەی پێنج ڕۆژە بەشێوەیەكی فراون هێرشیان بۆ سەر سووپای سووریا و شاری حەلەب دەستپێكردووە، ئێستا ئەو شارەیان داگیركردووە و بەرەو ناوچەكانی دیكە هەنگاو دەنێت، قەسەدەش ئامادەیی خۆیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێكی گرووپە چەكدارەكان ڕاگەیاند.