سەرۆكی پێشوی پارتی كاری بەریتانیا، جێرمی كۆربین، بەفەرمی ناڕەزایەتی توندی خۆی دژ بەپۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی ووڵاتەكەی دەردەبڕێت، لەبەرمبەر دەستگیر كردنی ژمارەیەك چالاكوانی ڕەوەندی كوردیی و داخستن و گەمارۆدانی دانی ناوەندی كۆمەگای كوردیی لەلەندەن.
ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، جێرمی كۆربین، سەرۆكی پێشوی پارتی كاری بەریتانیا، كەئێستا وەك ئەندام پارلەمانێكی سەربەخۆ كار لەپارلەمانی بەریتانیا دەكات، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت: بەقووڵی نیگەرانم لە هەڵکوتانە سەر ناوەندی کۆمەڵگەی کورد لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیسی ئاژاوەگێڕەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، سەنتەرەکە ناوەندێكی کولتووری گرنگە بۆ کۆمەڵگەی هەمەچەشن و گشتگیرەکان لەباکووری لەندەن، شوێنێك بووە بۆ پاڵپشتی ئەو پەنابەرانەی کەلەناو شەڕ و گۆشەگیری ووڵایەكەیانەوە هەڵاتوون، هەروەها جێگای كۆڕو کۆبوونەوەی کۆمەڵگەی کوردیی وشوێنی پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری و بووە بۆسەرجەم چینەکانی ڕەوەندی كوردیی لەو شارە.
سەرۆکی پێشووی پارتی کاری بەرتانیا دەشڵێت: هێرشکردنە سەرناوەندی یەک لەپێکهاتە گرینگەكانی لەندەن، هێرش و دەستدرێژیە بۆ سەرهەمووان، هەروەها هێرشكردنە بۆسەر ئازادییی و دیموکراسیەکانی بەریتانیا.
باسی لەوەشکردووە، شانازی دەکەم کەنوێنەرایەتی بازنەیەک دەکەم کەپێکهاتەیەکی زیندوو و چالاكی وەك کوردی تێدایە. ئەوان بەشێكن لەئێمەو ، شاری لەندەنیان گۆڕیوە بۆ شارێكی باشتر. كوردەكان خاوەن ئیرادەو ئیلهامبەخشن ئەوام چەندین ملیۆنن کەسن، کەهەوڵدەدەین جیهانێکی دادپەروەرتر و ئارامتر بنیات بنێن.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی چورشەممەی ڕابردوو، پۆلیسی دژە تیرۆری بەریتانیا، حەوت كوردی لەلەندەن دەستبەسەر كردووە بەتۆمەتی چالاكی و ئەندامییەتیان بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان، كەپارتێكی قەدەغەكراو لەو ووڵاتە.
هەروەها، دواتریش هەڵیان كوتاوەتە سەر ناوەندی كۆمەڵایەتی كوردی لەباكوری لەندەن، بەوهۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆر لەڕەوندی كوردی لەنزیك سەنتەری كۆمەڵایەتی كوردی گردبونەوەو گرژی و لەنێوان خۆپێشاندەرانی كوردو هێزەكانی پۆلیس تادرانگانی شەوی چوارشەممەی ڕابردوو بەردەوام بوو.لەناو خۆپیشاندەرانیش پۆلیسی چواركەسی دەستبەسەر كردووە.