کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، دەشڵێن، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە.
ئاوێنە: کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و خێرایى با لە نێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.
دەشڵێن، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە 19 پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە چوار پلە دەبێت.