بەغدا پارەی مووچەی نارد
  2024-12-01       339       

به‌غدا بڕى 761 ملیار دینارى بۆ موچه‌ى مانگى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم خسته‌سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت:"ئه‌گه‌ر به‌غدا هیچ تێبینیه‌كى نه‌بێت، ئه‌گه‌رى زۆره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو موچه‌ى مانگى 11ش ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت".

ئاوێنە: به‌گوێره‌ى زانیارییەکان، ئه‌مڕۆ به‌دوو گوژمە پاره‌ بۆ موچەی موچەخۆران خرایەسەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێمى كوردستان.

زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، گوژمه‌ى یه‌كه‌میان بڕی 492 ملیارو 726 ملیۆن دینارو دوه‌میش بڕی 267 ملیارو 536 ملیۆن دینار  وەك گوژمەی موچەی مانگی 10 خرایه‌سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى هه‌رێمى كوردستان، كۆى گشتیى ئه‌و پاره‌یه‌ى گه‌یشتوه‌ته‌ هه‌رێم بڕه‌كه‌ى بریتیه‌ له‌ 760 ملیارو 262 ملیۆن دینار.

سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تى داراییش ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "ئه‌گه‌ر به‌غدا هیچ تێبینیه‌كى نه‌بێت، ئه‌گه‌رى زۆره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو موچه‌ى مانگى 11ش ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت".

ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه‌، "ئه‌گه‌ربێت‌و به‌غدا هه‌ر تێبینیه‌كى هه‌بێت له‌سه‌ر لیستى موچه‌ى مانگى 11ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، ئه‌وا ده‌بێت تاوه‌كو 25ى ئه‌م مانگه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرا، ئه‌وا له‌دواى 25ى ئه‌م مانگه‌وه‌ وه‌زاره‌تى دارایی عێراق حساباتى دارایی داده‌خات‌و ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ ساڵى داهاتوو، ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كى جدى له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ مانگه‌كانى 11و 12 دروستده‌كات".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×