2024-11-04   843     
به‌گوێره‌ى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق، وردبینى له‌كۆتا لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كه له‌هه‌ولێره‌وه بۆ به‌غدا ڕهوانهكراوهتهوه نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت، ده‌شڵێت:"له‌دواى 10ى ئه‌م مانگه‌وه پاره‌ى مووچه ده‌گاته هه‌ولێر".
ئاوێنە: به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم" كه لەزاری سەرچاوەیەکى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقه‌وه بڵاویکردووه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه، لیستی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم كە ڕۆژی یەکشەممە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە، وردبینى دەكرێت‌و وردبینیكردنیشی تاوەكو 10ی ئەم مانگە دەخایەنێت.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق، "مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەدوای 10ی مانگەوەو لەهەفتەی داهاتوودا لەلایەن بەغداوە خەرجدەكرێتو ڕه‌وانه‌ى هه‌ولێر ده‌كرێت".