بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە ئەنجامی لێدانی هەورە بروسكە لە تاوەری كۆنترۆڵی تاقیكردنەوەكان سیستمێكیان لە كار كەوتوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ئەمشەو دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکەینەوە کە سبەی دوشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١١/٤ نۆرەی تاقیکردنەوەی پراکتیکی (ڕەمپە)یان هەیە لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، سەردانمان نەکەن و تاقیکردنەوەکانیان دوادەخرێت بۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١١/٢٥.
لەبارەی هۆكاری دواخستنی تاقیكردنەوەكان هاتوچۆی هەولێر وتویەتی، بەهۆی لە کارکەوتنی سیستەمە لە ئەنجامی لێدانی هەورە بروسکە لە تاوەری کۆنتڕۆڵی تاقیکردنەوەکان.