گفتوگۆکان دەربارەی تەمەنی خانەنشینی بەردەوامن و ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش پێشبینی دەکات یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە بکەوێتە ساڵی ئایندە.
ئاوێنه: ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕۆژنامەی سەباح بڵاویکردەوە گفتوگۆ لە نێو کوتلە سیاسییەکان لە ئارادایە سەبارەت بە پرسی زیادکردنی تەمەنی خانەنشینی یاخود هێشتنەوەی وەک خۆی، ئەوەشی خستەڕوو کە پێشبینی دەکرێت ساڵی ئایندە ئەو دۆسیەیە یەکلابکرێتەوە.
لایخۆشیەوە موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، زۆربەی فەرمانبەران خوازیارن تەمەنی خانەنشینی بۆ 63 ساڵی بەرزبکرێتەوە.
وتیشی: “لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕەشنووسی یاسای خانەنشینی ئاامدەکردووە، ئەوەش هەمان ئەو ڕەشنووسەیە کە لای دەستەی خانەشینی هەیە و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت”.
کازمی ڕاشیگەیاند، پێدەچێت یەکلاکردنەوەی پرسی زیادکردن یان هێشتنەوەی تەمەنی خانەنشینی وەک خۆی، لەگەڵ پرسی خزمەت و مووچەکانیان بکەونە ساڵی ئایندە.