پسپۆڕێکی شارەزا لەیاسای خانەنشینی مەدەنیو سەربازی ئاماژە بەوە دەکات "ئەوەی ئەوەی هاوتاکردنی مووچە خانەنشینی راگرتووە پلەدارەکانی رائید تاوەکو لیواو فەریقە کە هیچ زیادەیەک ناچێتە سەر مووچەکانیان، بەڵکو مووچەکەشیان کەمدەکرێتەوە بەرێژەی ٥٠%".
ئاوێنە: هادی ئەکرەم، شارەزا لەیاسای خانەنشینی مەدەنیو سەربازی بەئاوێنەی راگەیاند "ئێستا لەهەرێم مووچەی خانەنشینی پلەی نەقیب ٩٩٩ هەزار دینارەو لەهاوتاکردندا ١٠٠ هەزاری پاڵپشتیی دەچێتە سەر، بەڵام پلەی رائید خانەنشینییەکەی نزیکەی ملیۆنێکو ١٨٠ هەزار دینارەو تاوەکو عەمید لەهاوتاکردن سوودمەند نابن".
وتیشی "فەریقەکان مووچەکەیان شەش تا حەوت ملیۆنە، ئەگەر هاوتا بکرێت دەبێت بەچوار ملیۆنو ٢٠٠ هەزار، پلەدارەکانی رائید تاوەکو لیواو فەریق مووچەکانیان کەمدەکات بەرێژەی ٥٠%".
کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەو لەمبارەوە راپۆرتێک بخوێنەرەوە:
https://www.awene.com/detail?article=117581