سزای سێدارەی بەندكراوێكی كورد بە ناوی واحید بێنامی خەڵكی شاری پیرانشار كە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە جێبەجێ كرا.
ئاوێنە: بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی بەندكراوێك بە ناوی واحید بێنامی تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵكی پیرانشار لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە جێبەجێ كرا.
واحید بێنامی ٨ ساڵ پێشتر بە هۆی ئەوەی كە ٢٦٠ گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری شیشەی پێبووە دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنداربوو.