لێدوانی باڵیۆزی ئەمریكا لەبارەی دەنگدانی گشتی سبەینێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
  2024-10-19       216       

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند، پشتیوانی لە هەمو هەوڵەكان دەكەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی سبەینێی پەرلەمانی كوردستان، هەڵبژاردنێكی ئازاد و بێگەرد بێت و داواش لە هێزە ئەمنییەكان دەكات خۆیان بەدور بگرن لە بەكارهێنانی توندوتیژی و تۆقاندن بەرامبەر بە راگەیاندن و كۆمەڵگەی مەدەنی.

ئاوێنە: ئەلینا رۆمانۆوسكی، ئەمڕۆ شەممە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێكس رایگەیاند"پشتیوانی لە هەمو هەوڵەكان دەكەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی سبەینێی پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی عێراق، هەڵبژاردنێكی ئازادو بێگەرد بێت."

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق وتویەتی"داواش لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان و هێزە ئەمنییەكان دەكەین رێز لە رۆڵی گرنگی راگەیاندن و كۆمەڵگەی مەدەنی بگرن لەو پڕۆسە دیموكراتییەداو خۆیان بەدوربگرن لە بەكارهێنانی توندوتیژی و تۆقاندن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×