بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 5ی 10 تا 11ی 10ی 2024، زیاتر لە 8 ملیار دینارە كە 75%ی نەختینەیە.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 5ی 10 تا 11ی 10ی 2024، زیاتر لە 8 ملیارو 510 ملیۆن و 869 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 6 ملیارو 396 ملیۆن و 990 هەزار دیناری واتە 75%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیارو 767 ملیۆن و 920 هەزار دیناری واتە 21%ی بەشێوەی چەكەو هەروەها 345 ملیۆن 957 هەزارو 920 هەزار دیناری واتە 4%ی مەقاسەیە.